سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران پزیشکیان ئەنجام دا
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان و پزیشکیان پەیوەندیيە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ئێران و، ئەو گرژیە سەربازییەی لە ناوچەکەدا ڕوویان لە هەڵکشان کردووە، تاوتوێ کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا ئامادەیە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان، ڕۆڵی ئاسانکاری لە نێوان ئێران و ئەمریکادا بگێڕێت.
هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوەیش کرد ئەمڕۆ پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات کە بە سەردانێک لە تورکیایە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
