Basir Gülüm,Anıl Kuru
09 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2023
عەنتاب - AA
دوای تێپەڕینی ٧٦ کاتژمێر بەسەر روودانی بوومەلەرزەکەدا، سێ کەسی گیرخواردوو لەژێر داروپەردووی داڕووخاو لە عەنتاب دەرهێندران و رزگار کران.
تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە، دەرهێنان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە شارۆچکەی پازارجک سەربە پارێزگای مەڕەش رووی دا و ١٠ پارێزگای تورکیای گرتەوە.
دوای هاتنی دەنگ لەژێر داروپەردووی داڕووخاوی شوێنی نیشتەجێبوونی ئایشە پۆڵات لە گەڕەکی باتیکەنت، تیمەکان هەوڵەکانیان چڕ کردەوە.
دوای هەوڵێکی زۆر تواندرا سێ کەس بە زیندوویی لەژێر داروپەردووی داڕووخاودا دەربهێندرێن و رزگار بکرێن. ئەسین و مستەفا تابور و باوکیان، میتحەت تابور چاغری رەشید بەدەم چەپڵە و تەکبیر لێدانەوە پێشوازییان لێکرا.
ئەو سێ کەسەی کە باسیان لێوە دەکریت بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست، رەوانەی نەخۆشخانە کران.
لە لایەکی دیکەوە، کارەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامن.