Mazın Asad
10 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2017
عەنتاب - AA
پارێزگای عەنتاب رایگەیاند: "دەوروبەری کاتژمێر ١٥:٢٠ ھێرشی چەکداری کراوەتە سەر خاڵێکی پۆلیسی بەشی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا. پۆلیسە ئەرکدارەکانی ئەم خاڵە دەستبەجی بەرپەرچیان داونەتەوە و ھێرشبەرەکەیان کوشتووە".
پارێزگای عەنتاب لە راگەیەندراوێکدا زانیاری لەبارەی ھێرشەکەی سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەنتاب بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە دەوروبەری کاتژمێر ١٥:٢٠ ھێرشی چەکداری کراوەتە سەر خاڵێکی پۆلیسی بەشی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا. پۆلیسە ئەرکدارەکانی ئەم خاڵە دەستبەجی بەرپەرچیان داونەتەوە و ھێرشبەرەکەیان کوشتووە. لە ھێرشەکەدا پۆلیسێکمان بە قورسی بریندار بووە و ھیوای بەپەلە چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین. یەکەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ھێرشە کردووە و لەبارەی پێشھاتەکانەوە زانیاری نوێ بڵاو دەکرێتەوە".