Rewa Mahmut Hasan
10 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش بەبۆنەی ١٠ی کانوونی دووهەم رۆژی رۆژنامەنووسانی تورکیاوە لەگەڵ پەیامنێران و رۆژنامەنووسانی ناو پەرلەمانی تورکیادا کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کورتوڵموش گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە کردەوەکەی شاری عەنتاب هاوشانی هێرشەکەی ماوەی پێشووبوو کە لە ئیزمیر روویداوەو دووپاتی کردەوە کە هیچ جیاوازییەک لەنێوان گرووپە تیرۆریستییەکاندا نییە.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە لە هێرشەکەی شاری عەنتابدا هەواڵ هەیە کە تیرۆریستێک کوژراوەو ئەوەی تریشیان هەڵهاتووە لە شوێنی رووداوەکە دوورکەوتۆتەوە بەڵام هەوڵەکان بۆ دەستگیر کردنی بەردەوامن.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە هیچ جیاوازییەک نیە لەنێوان داعش و پەکەکەو فەتۆدا کە هەرهەموویان یەکڕیزی و پێکەوەیی تورکیا دەکەنە ئامانج.