Rıdvan Korkulutaş,Hemın Othman Mohammed
26 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2017
كلیس - AA
ئەو بارهەڵگرانەی پشتیوانی بۆ یه‌كه‌كانی سوپای تورکیا لەسەر سنوور سووریا ده‌گوازنه‌وه و تانك و تۆپهاوێژیان هەڵگرتووه، گەیشتنە کلیس.
كاروانه‌كه به شاری كلیس دا تێپه‌ڕی و به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ئیسڵاحیه سەر بە پارێزگای عه‌نتاب به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر رێگاكه‌ی.
كاروانه‌كه كه به رێوشوێنێكی ئه‌منیی توندوتۆڵدا ده‌برێت، ئامانج لێی گه‌یاندنی پشتیوانیه بۆ یه‌كه‌كانی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووری سووریا و، له‌سه‌ر سنوور جێگیر ده‌كرێن.