Ramal Abdullah Mahmood
26 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2017
ئیستانبوڵ – AA
بەهۆی پشووی جەژنی قوربان و چوونی هاووڵاتییانی تورکیا بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی ئەتاتورک قەرەباڵغییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی.
بەهەوڵی چروپڕی کارمەندانی فڕۆکەخانە و کۆمپانیاکان کاروباری هاووڵاتییان رایی دەکرێت و کارەکانیان زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن. بەهۆی زۆری ژمارەی هاووڵاتییانیش چەند خاڵێکی کاتی بۆ گەشتی ناوخۆ و دەرەوە کراونەتەوە.
بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان دێنە فڕۆکەخانە ماوە ماوە جەنجاڵی لە شەقامەکانی هاتوچۆی فڕۆکەخانەکە دروست دەبێت و شۆفێران بە زەحمەت گەراجێک دەبیننەوە بۆ وەستانی ئۆتۆمبێلەکانیان.
کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی لە سەر ماڵپەڕەکانیان رایانگەیاندووە بۆ راییکردنی کاروباری گەشتیاران بە رێکوپیکی پێویستە هەر گەشتیارێک سێ کاتژمێر بەر لە گەشتەکەی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک بێت.