Kemal Ceylan
27 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2021
چۆروم- AA
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەهێزی باران و تەرزە شاری چۆروم-ی تورکیای گرتەوە.
تاوە بارانەکە لە ناکاو زۆر بەهێزبوو و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەردەوامبوو.
لە ئاکامدا هەندێک خانوو و شوێنی کار ئاویان تێچوو، هەروەها ئۆتۆمبێلەکان لە کاتی هاتوچۆدا گرفتیان بۆ دروستبوو.
تیمەکانی شارەوانی لەڕێی کردنەوەی مەنهۆڵەکانەوە کارئاسانییان بۆ رادانی ئاوەکە و کردنەوەی رێگاکان کرد.
هەروەها بەهۆی تەرزە و بارانەکەوە مەودای بینین کەم بووەوە و بەم هۆیەشەوە بۆ ماوەیەک هاتوچۆ لەسەر رێگای سەرەکی نێوان سامسون- ئەنقەرە کێشەی تێکەوت.