Muhammed Boztepe
27 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2021
ئەنقەرە- AA
لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا کۆمەڵێک رێوشوێن لە تورکیا گیرابوونەبەر، لە ئێستاشدا بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ رەوشی ژیان ئاسایی دەبێتەوە و سنووردارکردنەکان لادەبرێن.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا راگەیەندراوێکی دەربارەی قۆناغی سێیەمی ئاساییبوونەوەی ژیان بڵاو کردەوە کە لە یەکی تەمووز و بە لابردنی سنووردارکردنی هاتوچۆ و گەشتی نێوان شارەکان دەستپێدەکات.
لە یەکی تەمووزەوە بەمەرجی بەکارهێنانی دەمامک و لەبەرچاوگرتنی خاوێنی و دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی سنووردارییەکانی ناو هۆتێلەکان لادەبرێن.
هەروەها سەرجەم شوێنی کارەکان ، بەگوێرەی مۆڵەتنامەکانیان لەو کاتژمێرانەی مۆڵەتیان پێدراوە، خزمەت پێشکەش دەکەن.