Heman Hussein Yaseen
27 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و هه‌شت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی شه‌ش هه‌زار و ٧٥٧ پشکنین، ٥١١ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ١٧٤ حاڵەت، سلێمانی ٢٥٥ حاڵەت، دھۆک ٣٩ حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه دوو حاڵه‌ت، گه‌رمیان ٣٦ حاڵه‌ت و راپه‌ڕین پێنج حاڵه‌ت .
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌شت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە دوو حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، چوار حاڵه‌ت له پارێزگای دهۆك، یه‌ك حاڵه‌ت له گه‌میان و یه‌ك حاڵه‌تیش له راپه‌ڕین بووه.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٥٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.
راشیگەیاندووە کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٨٣ ھەزار و ٥٨٠ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٤٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.