İsmail Kaya
20 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2023
ئادیامان - AA
بارانی بەلێزمە و تەرزە لە قەزای کاهتای سەر بە پارێزگای ئادیامان کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کرد.
لە شارەدێکانی ئاکنجیکار، گۆچەری، دوراک و گوندەکانی دەوروبەریان، بارانی بەلێزمە لەناکاو باری و ئاو لەسەر شەقامەکان کۆبووەوە، دواتریش تەرزە کۆڵانەکانی سپی کرد، ئەمەش گرفتی بۆ شۆفێران و کەسانی پیادە دروست کرد.
بەهۆی تەرزەوە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و باخچەی ماڵان، زیانیان بەرکەوت.