Gazi Nogay,Emrah Akıllı,Muhammet Ali Kemal
28 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
چۆروم - AA
لە ئه‌نجامی پیاكێشانی پاسێك به دره‌خته‌كانی كه‌نار رێگه‌دا و دواتر خۆكێشانی به دیواری راگردا له شارۆچكه‌ی ئۆسمانجك سەر بە پارێزگای چۆروم، به پێی زانیارییه بەراییه‌كان دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٣ی دیكه‌ش برینداربوون.
پاسه‌كه له ترابزۆنه‌وه بۆ ئیستانبوڵ گه‌شتی كردووه و به پێی زانیارییه بەراییەکان خۆی کێشاوە به دره‌خته‌كانی كه‌نار رێگه‌كه‌دا و دواتر به دیواری راگری سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا.
له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا شۆفێره‌كه و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٣ سهرنیشینیش برینداربوون.
برینداره‌كان كه به هه‌وڵی خۆیان و تیمه‌كان له پاسه‌كه ده‌رهێنران، به ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن گواستراونەتەوە نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئۆسمانجك.