Rıdvan Korkulutaş,Ahmet Dengeşik,İsmail Şen
12 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2023
بینگۆل – AA
ئەو بارانە بەلێزمە و تەزرەیەی پارێزگاکانی بینگۆل و ئەلعەزیزی گرتووەتەوە، کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتییان.
ئەو بارانە بەلێزمەی بەشێوەی پچڕ پچڕ لە بینگۆل دەباری لە شەودا زیادی کرد و بەهۆیەوە ئاو لە ژمارەیەک شەقام و کۆڵان کۆبوویەوە.
ئەو تەزرەیەی ماوەیەکی کەمیش لە شارەکە باری، کاریگەری نەرێنی کردە سەر ژیانی هاووڵاتییان و بەهۆیەوە شۆفێران بە زەحمەت دەیانتوانی بە ئۆتۆمبێلەکانیان بەرەوپێشەوە بڕۆن.
- ئەلعەزیز
دوای ئەو تەزرەیەی ئێوارەی دوێنێ ئەلعەزیزی گرتەوە، بارانێکی بەلێزمە لە شارەکە باری.
بەهۆی بارانە بەلێزمەکەوە ئاو لە ژمارەیەک شەقام و کۆڵان کۆبوویەوە، ئەمەیش کاریگەری نەرێنی کردە سەر ژیانی هاووڵاتییان و ئەوانەی بە پێ و بە ئۆتۆمبێل دەڕۆیشتن.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی ناوچەکە هۆشداری داوە لە روودانی بارانی بەلێزمەی توند، بارانبارین و هەورەبروسکە و بە پێویستی زانیووە رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەرلە بەرامبەر مەترسییەکانی وەک لافاوی لەناکاو، کۆبوونەوەی ئاو، وەستانی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، رۆچوونی زەوی و توندەبا.
مەزەندەی ئەوە دەکرێت بارانی بەلێزمە تاکوو رۆژی هەینی لە ئەلعەزیز بەردەوام بێت.