Emrah Gökmen
12 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەلقاعیدە لە ئیستانبوڵ، ١٥ گومانلێکراوی بیانیی دەستگیرکران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، دەستیان بە هەڵمەت کرد بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوانی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەلقاعیدە و ئەوانەی پەیوەندییان بە ناوچەکانی پێکدادانەوە هەیە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، تیمەکان ئۆپەراسیۆنیان کردە سەر ١٢ ناونیشان لە هەشت قەزای شارەکە بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانەی بە ''جەنگاوەری تیرۆریستیی بیانیی'' ناوزەندی کردبوون.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٥ گومانلێکراوی بیانیی دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ ئاسایش بەمەبەستی لێکۆڵینەوە.