Yasin Çavdar
12 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2023
ئاگری - AA
شارۆچکەی حەیران دەکەوێتە قەزای ئەلەشکیرت لە پارێزگای ئاگری و بەهۆی سەرمای زستانەوە رووپۆشەکەی بە سەهۆڵ داپۆشراوە، وێڕای هاتنی وەرزی بەهاریش سەهۆڵی رووپۆشی دەریاچەکە نەتواوەتەوە.
ئەم دەریاچەیە نزیکەی ٣٧ کیلۆمەتر لە قەزای ئەلەشکیرت-ەوە دوورە و کەوتووەتە نێوان چەند چیایەکی سەخت لە هەر وەرزەی ساڵیشدا جوانییەکی تایبەتی هەیە و ئاژەڵی کوێی جۆراوجۆریش لە دەوری دەژین.
وێڕای ئەوەی لەئێستادا وەرزی بەهارە، بەڵام هێشتا رووپۆشی دەریاچەی حەیران نەتواوەتەوە و لە وەرزی هاوینیشدا و دوای توانەوەی بەفری دەریاچەکە، گوڵی رەنگاوڕەنگ لە دەوری دەپشکون و دیمەنێکی ناوازە دروست دەکەن.