Sabri Kesen
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
موغڵا - AA
لە قەزای مارماریس سەربە پارێزگای موغڵا باشووری خۆرئاوای توركیا، تەرزەبارین، قەزاکەی سپی پۆش کرد.
بارینی تەرزە کە کاتەکانی شەو لە قەزاکە کاریگەر بوو، شۆفێران و ئەو هاووڵاتییانەی دووچاری ناڕەحەتی کرد کە ئامادەکاریان بۆ نەکردبوو.
سپیبوونی شەقام و کۆڵانەکان بە تەرزە لە زۆرێک لە هەژمارەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتییدا راستەوخۆ پەخش کرا و زۆرێک لە هاووڵاتییان کە یەکەمجاریان بوو ئەو دیمەنە ببینن تۆماریان کرد.