Muhammed Gencebay Gür,Şükrü Gündüz
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
به‌هۆی ئه‌و ته‌مومژه‌ی ئیستانبوڵی گرتووه‌ته‌وه، مه‌ودای بینین كه‌م بووه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و ته‌مومژه‌ی سه‌رتاسه‌ری ئیستانبوڵی گرتووه‌ته‌وه، شۆفێران به هه‌ڵكردنی گڵۆپه‌كانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی كۆنتڕۆڵكراو به ئۆتۆمبێله‌كانیان بڕۆن.
جه‌نجاڵی هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كان له به‌ری ئاسیای پردی شه‌هیدانی ١٥ی تهمووز و ئاراسته‌ی ئه‌دیرنه‌ی پردی فاتیح سوڵتان مه‌همه‌ت دروست بووه.
هه‌رچه‌ند ته‌مومژه‌كه چه‌ندین خاڵی ئیستانبوڵی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام كاریگه‌ری نه‌كردووه‌ته سه‌ر هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی ئیستانبوڵ.