Merve Yıldızalp Özmen
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٤٨ كەس بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە گيانيان لەدەستداوە.
"نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.
بەپێی نەخشەكە، ئەمڕۆ ٩٨ هەزار و ٣٢٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٥٠٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی نەخشەکە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٨ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٢٠٧ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٥٧ هەزار و ٧٣١ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، هەشت مليۆن و ٤٢٣ هەزار و ٤٦٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٨٩ هەزار و ٦٣٥ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ٩٩٩ حاڵهت.
ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٢٤ هەزار و ٩٠٥، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٢٤١ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٢ـە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "ئهمڕۆ له رێگهی ١٠٠ ههزار پشكنینی نوێوه، ههزار و ٥٠٩ تووشبوومان دهستنیشانكردووه. ههڵكشان له ژمارهی نهخۆشهكانمان كه باری تهندروستییان ناجێگیره، بهردهوامه. ئەو هێزەى كە لە ڤايرۆسەكە دەباتەوە، پێكەوە پابەندبوونە".