Hatice Şenses Kurukız,Kaan Bozdoğan
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، رایگهیاند: "ئێمە لەم دونیایەدا هێزێکمان نەدیوە لەسەرو هێزی گەلەوە بێت، ئاشنای نەبووین و نابین. هیچ گومان نییە لەوەدا کە کەسانێک شەوی ١٥ی تەمووز هەر لەهەمان شوێن چاوەڕێیان دەکرد بڵێن 'سەرلەنوێ رۆڵەکانمان سەرکەوتن'".
رهجهب تهیب ئەردۆغان لە ميانى بەشداريكردنى لە كۆڕبەندى "لە خۆسەپاندنەوە بۆ ديموكراسى ئيرادەى گەل" كە لە دوورگەى ديموراسى و ئازادييەكان رێكخرا، گوتارێكى پێشكەشكرد.
ئەردۆغان رایگهیاند: ''ئەمڕۆ ئەو رژێمە سەربازیە باشتر دەبینین کە بەردەمی فەتۆی دەکردەوە کە لە هەوڵی لەناوبردنی هەموو هێزە نیشتمانیی و ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتەیە''.
گوتيشى: ''هیچ کات ژیانی هزری وڵاتەکەمان لەدوای کودەتاکەی ١٢ی ئەیلوول نەیتوانیوە هێندەی رابردوو زیندوو بێت''.
سهركۆماری توركیا لە بارەى سستەمى كودەتاوە رایگهیاند: "سیستەمى كودەتا و خۆسەپاندن، رێكارى ئەوانە بووە كە نەيانويستووە رووبەرووى ئەنجامە قورسەكانى دەستێوەردانى راستەوخۆى توركيا ببنەوە".
رهجهب تهیب ئهردۆغان ههروهها رایگهیاند: "بابەتگەلێكى پڕكێشەى زۆر كە لەم ماوەيەدا دەخرێنە باس دووبارە تۆوەكانى ١٢ى ئەيلوولى لە خۆگرتووە".
راشيگەياند: "بۆ ئەوەى لە ئامانجەكانمان دوورمان بخەنەوە، دووبارە بمانخەنە ناو گێژاوى كودەتا و خۆسەپاندنەوە ئەوەى لە دهستیان هات كردیان".
ئەردۆغان ئاماژەى بە تێڕوانينى دادگاى وڵاتەكەى كرد و رایگهیاند: "پێشكەوتنێكى گەورەيە لە تێڕوانينى دادگا لە وڵاتەكەمان، كاتێكى لە دادگاييەكانى ياسيئادا بە بەندكراوەكان دەگوترا 'ئەو دەسەڵاتەى كە ئێوەى هێناوەتە ئێرە ئاوهاى دەوێت' و لە بەرامبەر كودەتاچييەكانى ١٥ى تەمووز يەكسەر دادگا كەوتنە كار".
لە بارەى پێشهاتەكانى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست و هەڵوێستەكانى يۆنان ئەردۆغان رایگهیاند: "كەى كاتى هات دەڵێن 'دراوسێ، دراوسێ، دراوسێ'. ئەو كات مافى دراوسێتى بدە. بە رێگەى هەڵەدا مەچۆ".
گوتيشى: "كارێكى هەڵە دەكەيت، مەچنە ئەو رێگايانە، بە تەواوەتى بە تەنها دەمێننەوە".
سهركۆماری توركیا روو له ماكرۆك ماكرۆن رایگهیاند: "تۆ زانيارى مێژووییشت نييە. تۆ مێژووى فەڕەنساش نازانيت. لە پێشدا لەگەڵ نەتەوەى تورك خۆت خەريك مەكە، خۆت بە توركياوە خەريك مەكە. بەڕێز ماكرۆن، تۆ زياتر لە گەڵ خودى خۆمدا كێشەت دەبێت".
سهبارهت به پرسی وهرگرتنی قهرزیش، راشیگهیاند: ''ئیدی ئێمە دەرگایەکمان نییە بە ناوی سندوقی دراوی جیهانی، ئێمە بۆ خۆمان بەسین، ئەم وڵاتە بەسە بۆ خۆی''.