Zafer Fatih Beyaz
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان بەمەبەستی سەردانکردنی كوێت و قەتەر، ئەنقەرەی جێهێشت.
فڕۆکەی تایبەتی "TUR" کە رەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندی یاوەری هەڵگرتبوو، کاتژمێر ٠٩:٤٠، فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغای جێهێشت.
سەركۆمارى توركيا لە فڕۆکەخانە لەلایەن جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای و بەرپرسانی دیکەوە بەڕێکرا.
هەریەک لە وەزیری ئابووری و گەنجینە، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری وەرزش و لاوان، مەهمەت کاساپئۆغڵو و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و سەرۆکی میت، هاکان فیدان و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراھیم کاڵن یاوەری ئەردۆغان دەکەن لە سەردانە دوو رۆژیەکەیدا.
لە چوارچێوەى سەردانەكەيدا بۆ كوێت، ئەردۆغان لەگەڵ ميرى نوێی كوێت، نەواف ئەحمەد جابر سەباح کۆدەبێتەوە کە پاش کۆچی دوایی مير سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە هەفتەی رابردوودا، پۆستی میری ئەو وڵاتەی وەرگرتووە و پرسە و سەرەخۆشى پێدەگەیەنێت.
هەروەها پەيوەندى دووقۆڵییەكان تاوتوێ دەكرێن و بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکرێت لەبارەی بابەتە هەرێمییەکان.
دواتر ئەردۆغان سەردانی قەتەر دەکات و لەگەڵ ميرى ئەو وڵاتە، تەميم بن حەمەد ئال سانى كۆدەبێتەوە.
ئەردۆغان و ئال سانى، تاوتوێ رێوشوێنەکانی زياتر پێشخستنى هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتدا دەکەن و بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەن سەبارەت بە دوایین پێشهاتە هەرێمیی و نێودەوڵەتييەكان.