İbrahim Halil Aktürk
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی حزبی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست ئەنجامدرا.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەمەبەستی دەستگیرکردنی ٢٤ گومانلێکراو کە پرۆپاگەندەیان بۆ رێکخراوەکە کردووە، دەستیان بە هەڵمەت کرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، تیمەکان ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ژمارەیەک ناونیشان ئەنجامدا و ژمارەیەکی زۆر لە گومانلێکراوانیان دەستگیر کرد.
تیمەکان بەردەوامن لەسەر هەڵمەتی گەڕان و پشکنین.