Barış Kılıç,Cankut Taşdan
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆر سەربە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، لەبارەی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندانی پۆلیس لە ساڵی ٢٠٠٩، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەشت کەس دەرکرد.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە ئەو کەسانە پەیوەندییان لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) هەبووە و بەرلە تاقیکردنەوەکان پرسیارەکانیان بەدەست گەیشتووە و بەم هۆیەوە تۆمەتەکانی ساختەکردنی بەڵگەنامەی فەرمی، هەڵخەڵەتاندن و بوون بە ئەندام لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکداری-یان ئاراستە کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکانی سەربە ئاسایشی ئەنقەرە هەوڵەکانی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دەستپێکردووە و تا ئێستا پێنجیان دەستگیرکراون.