Fikret Kavğalı
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
ئادانا - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) کە لە ١٢ پارێزگا بەڕێوەچوو و ناوەندی لێکۆڵینەوەکە ئادانا بوو، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٢٤ گومانلێکراو دەرکرا.
دوای ئەوەی لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئاداناوە بەڕێوەچوو بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢٤ گومانلێکراو دەرکرا کە دەرکەوتووە بەکارهێنەری بایلۆکن و لە نێو رێکخستنی مەحرەمی رێکخراوەکەدان، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەییەکان و قاچاغچێتی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، دەستیان بە هەڵمەتی گەڕان کرد.
لەو هەڵمەتەدا تیمەکان سپێدەی بەیانی لە پارێزگاکانی ئادانا، ئیستانبوڵ، دیاربەکر، عەنتاب، تۆکات، نەوشەهر، سامسون، کیلیس، باتمان، شڕناخ، مێرسین و عوسمانیە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان بۆ سەر ژمارەیەک ناونیشانی دیاریکراو ئەنجامدا.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ژمارەیەک لە گومانلێکراوان دەستگیرکران کە لەنێویاندا پۆلیس و مامۆستای لەکارلادراو و ژمارەیەک پزیشک و مامۆستا هەن کە هێشتا لەسەر کارن.
دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستیی لە یەکەی پزیشکی دادوەری ئادانا، گومانلێکراوان رەوانەی ئاسایش کران.