Sefa Mutlu
21 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان پەيوەندييەكى تەلەفۆنیى لەگەڵ سەرۆكى رووسيا، ڤلادیمير پوتين ئەنجامدا.
بەگوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە سەرۆكايەتى فەرمانگەى پەيوەندييەكان سەر بە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بڵاوكراوەتەوە، لە ميانى پەيوەندييە تەلەفۆنییەكەدا، ئەردۆغان و پوتين تاوتوێى هەماهەنگیی لە بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، پەيوەندى دووقۆڵى و دوايين پێشهاتەكانى ناوچەكەیان كرد.
هەردوو سەرۆک رێككەوتن لەسەر بەردەواميدان بە هەماهەنگى و پێكەوە كاركردن لە بابەتەكانى ناوچەكە و پەيوەندييە دوو قۆڵييەكان.