02 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان بۆ ماوەی رۆژێک سبەى سەردانی قەتەر دەکات.
بەگوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە سەرۆكايەتى فەرمانگەى پەيوەندييەكانى سەر بە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بڵاوكراوەتەوە، سەركۆمارى توركيا ئەردۆغان چاوى بە ميرى قەتەر شێخ تەميم بن حەمەد دەكەوێت.
وا چاوەڕاندەكرێن لە چاوپێكەوتنەكەدا، پەيوەندييەكانى نێوان هەردوو وڵاتى برا و دۆست بەهەموو لايەنەكانييەوە تاوتوێ بكرێت.
ئەمە يەكەم سەردانى سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغانە بۆ دەرەوەى وڵات لەپاش پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، لە چاوپێكەوتنەكەى لەگەڵ ميرى قەتەر شێخ تەميم بن حەمەد ئالسانى، پێشبينى ئەوە دەكرێت تاوتوێيەكى گشتگيرى بۆ بابەتەكانى ناوچەكە و نێودەوڵەتى بكرێت.