سووریا.. لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار مەدەنی کوژراون
- تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری قوربانییانی شەڕ و بۆردومانەکانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاو کردەوە، بەپێی ئامارەکان تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ زیاتر لە هەزار مەدەنی لە پێکدادانەکاندا کوژراون.
Ankara
ئەنقەرە - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ نوێترین راپۆرتی لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، هەزار و شەش مەدەنی لە پێکدادانەکەدا کوژراون، لەنێویاندا ٢١٨ منداڵ و ١١٣ ژن هەبوون.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ٢٩٨ مەدەنی کە ٦٤ منداڵ و ٢٤ ژنیان لەنێودابووە لەلایەن سوپای بەشار ئەسەد و میلیشیا ئێرانییەکانەوە کوژراون.
هەروەها باسی لەوەیش کردووەوە کە ٢٠٥ مەدەنی دیکە کە ٦٢ منداڵ و ٤٨ ژنیان لەنێودابووە لە ئاکامی بۆردومانەکانی رووسیادا کوژراون.
هەریەکە لە رێکخراوە تیرۆرستییەکانی یەپەگە/پەکەکە ٣٤ و داعش حەوت، مەدەنییان کوشتووە.
٢٦ مەدەنی دیکەیش کە دوو منداڵ و دوو ژنیان لەنێودابووە لەلایەن گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی چەکدارەوە، کوژراون.
هەر لەو ماوەیەدا، ٤٣٦ مەدەنی کە ٨١ منداڵ و ٣٨ ژنیان لەنێودا بووە لەلایەن هێزەکانی دیکەوە کوژراون.
لەنێو کوژراوەکاندا، سێ راگەیاندنکار و ١٢ کارمەندی تەندروستیی و هێزەکانی بەرگریی شارستانیی هەن.
هەر لە میانی ئەو شەش مانگەدا، ٧١ کەس لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.