فه‌ڕه‌نسا ده‌یه‌وێت پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریی و جیۆپۆڵه‌تیكییه‌كانی بكات له لیبیا
- گه‌وره‌ترین پشتیوانی حه‌فته‌ر كه ده‌یویست شاری ته‌رابلوس پایته‌ختی لیبیا، كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام شكستی خوارد، فه‌ڕه‌نسا بوو، به‌ڵام تا ئێستا فه‌ڕه‌نسا به فه‌رمی دانی به‌و پشتیوانییانه‌دا نه‌ناوه كه پێشكه‌ش بە حه‌فته‌ری كردووه.
Ile-de-France
پاریس/ته‌رابلوس - AA
حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا كه به‌هۆی پشتیوانییكردن له سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر به‌ره‌وڕووی كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بووه‌ته‌وه، مایه‌ی سه‌رنجه كه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی جه‌نه‌راڵه كوده‌تاچییه‌كه‌وه پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریی و جیۆپۆڵه‌تیكییه‌كانی بكات.
دوای ئه‌وه‌ی كه سوپای لیبیا میلیشیاكانی سه‌ربه حه‌فته‌ری به‌ره‌وڕووی ژماره‌یه‌كی زۆر شكست كرده‌وه، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م چاوه‌كان له‌سه‌ر حكوومه‌ت فه‌ڕه‌نسایه كه پشتیوانیی حه‌فته‌ر ده‌كات و تا ئێستا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی لیبیا بێلایه‌ن ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام له قۆناعی دواییدا هه‌ڵوێستێكی شه‌ڕانگێزانه نیشان ده‌دات.
گه‌وره‌ترین پشتیوانی حه‌فته‌ر كه ده‌یویست شاری ته‌رابلوس پایته‌ختی لیبیا، كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام شكستی خوارد، فه‌ڕه‌نسا بوو، به‌ڵام تا ئێستا فه‌ڕه‌نسا به فه‌رمی دانی به‌و پشتیوانییانه‌دا نه‌ناوه كه پێشكه‌ش بە حه‌فته‌ری كردووه.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن نكوڵی له‌وه كرد كه پشتیوانی لە حه‌فته‌ر كردبێت، به‌ڵام میدیای فه‌ڕه‌نسا به‌تایبه‌ت له میانی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك هه‌واڵی له‌سه‌ر بوونی ئه‌و پشتیوانییه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
پاریس تا ئێستا خۆی له سه‌ركۆنه‌كردنی هێرش و په‌لاماره‌كانی حه‌فته‌ر به دوورگرتووه و بێده‌نگه له‌به‌رامبه‌ر پشتیوانیی و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا، ئیمارات و میسر له لیبیا.
- خواستی نیکۆلا ساركۆزی بۆ به‌هاری عه‌ره‌بی
سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ڕه‌نسا، نیكۆلا ساركۆزی دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠٠٧دا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست له پاریسی پایته‌خت له رێوره‌سمێكی شكۆداردا، پێشوازیی له سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلادراوی لیبیا، موعه‌مه‌ر قه‌زافی كرد.
نیکۆلا ساركۆزی كه تووشی گرفت بوویه‌وه كاتێك به‌ره‌وڕووی تاوانی وه‌رگرتنی ملیۆنه‌ها یورۆ له قه‌زافی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بوویه‌وه، به هاوكاریی به‌ریتانیا له قۆناغی "به‌هاری عه‌ره‌بی"دا، رۆڵی گرنگیان له لادانی قه‌زافی له ده‌سه‌ڵات گێڕا.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، فه‌ڕه‌نسا به‌رپرسیاره له‌و پشێوییه‌ی له‌دوای لادانی قه‌زافی له ده‌سه‌ڵات، له لیبیا هاتووه‌ته ئاراوه.
هاوكات له‌و هه‌واڵه‌ی كه هه‌فته‌ی رابردوو له رادیۆی فڕانس ئینته‌ر بڵاوكرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه ئاراسته‌ی توركیا كرابوو له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتبوو، "با وه‌بیری بهێنینه‌وه، تاوانی یه‌كه‌م هی فه‌ڕه‌نسییه‌كانه. ئه‌وه‌ی كه له ساڵی ٢٠١١دا له لیبیا پشێوییه‌كانی ده‌ست پێ كرد له سه‌رده‌می نیكۆلا ساركۆزی-دا، پاریس بوو. چونكه زۆر زیاتر له بڕیاری ژماره ١٩٧٣ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لادرابوو. بێ ئاماده‌كارییكردن بۆ دواتر، ئه‌نجامدانی ده‌ستوه‌ردانێكی سه‌ربازیی بۆ لادانی قه‌زافی، پشێویی لێكه‌وته‌وه".
راگەیاندنەکانی فەڕەنسا، هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردوەتەوە کە پەیوەندی نێوان فەڕەنسا و لیوا خەلیفە حەفتەر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١١، بەڵام دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٦ سێ کارمەندی دەزگای هەواڵگری فەڕەنسا لە رووداوێکی هەلیکۆپتەردا لە شاری بەنغازی گیانیان لەدەستدا ناچاربوو پشتیوانییەکانی بۆ حەفتەر لەئەستۆ بگرێت.
حەفتەر لە لێدوانێکیدا بە ئاشکرا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە فەڕەنسا پشتیوانی‌یان لێدەکات و رایگەیاند "فەڕەنسا لە پێناوی ئێمەدا رۆڵەکانی فیدا کرد".
فەڕەنسا کە بەڵێنی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە لیبیادا دابوو، بەتایبەت لە دوای ساڵی ٢٠١٦ پشتیوانییەکانی بۆ حەفتەر زیاد کرد.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لایەنەکانی لیبیا لە چوارچێوەی ئەو ئاگربەستەی راگەیەندرابوو لە نیسانی ٢٠١٩دا و لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئامادەکارییان بۆ کۆنفڕانسی دیالۆگێکی نیشتمانیی دەکرد.
بەڵام لە چواری نیسانی ٢٠١٩دا، لیوا خەلیفە حەفتەر فەرمانی هێرشکردنە سەر تەرابلوسی پایتەختی لیبیای بە میلیشیاکانی دا و وڵاتی دووچاری تەنگژە و شەڕی ناوخۆیی کرد.
فەڕەنسا لەم قۆناغەدا، بەبێ ئەوەی ناوی حەفتەر بهێنێت یەکێک بوو لەو وڵاتانەی واژوویان لەسەر راگەیەندراوێکی هاوبەش بۆ کەمکردنەوەی گرژی نێوان لایەنە لیبییەکان کردبوو.
بەڵام دوای ماوەیەکی کەم چەند هەواڵێک لەسەر ئەوە بڵاوبوونەوە کە راوێژکارانی دەزگاکانی ئاسایشی فەڕەنسا پشتیوانی حەفتەریان کردووە.
وەزیری بەرگریی ئەو کاتی تونس، نزیکەی دوو مانگ دوای دەستپێکی هێرشەکانی مانگی نیسان، ئەوەی ئاشکرا کرد کە ١٣ هاووڵاتی فەڕەنسی چەکدار کە هەڵگری پاسپۆرتی دیپلۆماسیی بوون، بەبێ ئەوەی ئامادەبن چەکەکانیان رادەست بکەن هەوڵیانداوە لە سنووری لیبیاوە بچنە ناو خاکی وڵاتەکەیەوە، ئەمەیش سەرنجەکانی لەسەر رۆڵی حکوومەتی پاریس لە لیبیا چڕ کردەوە.
هەرچەندە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تونس رایگەیاندبوو لەبارەی ئەو ١٣ کەسەوە زانیاری‌یان بە تونسییەکان داوە، بەڵام بەرپرسانی تونس ئەم بابەتەیان پشتڕاست نەکردەوە.
لەم قۆناغەدا حکوومەتی لیبیا، بەهۆی ئەوەی پاریس پشتیوانی حەفتەری کردووە، چەند رێککەوتننامەیەکی تایبەت بە مەشق و راهێنانی لەگەڵ فەڕەنسا هەڵپەسارد.
لەلایەکی دیکەشەوە ئەوە ئاشکرا بوو ئەو مووشەکە ئەمریکیانەی بە نوێترین تەکنەلۆجیا دروستکرابوون و لە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی شاری غیریان لەلایەن سوپای لیبیاوە لە کەمپێکی میلیشیاکانی حەفتەردا دۆزرانەوە، فەڕەنسی بوون.
دوای ئەوەی لەبارەی ئەم بابەتەوە چەند هەواڵێک لە راگەیاندنەکانی فەڕەنسادا بڵاوبوونەوە، وەزارەتی بەرگریی فەڕەنسا ناچاربوو ئەم کارانەی بگرێتە ئەستۆ و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم مووشەکانەی لە ئەمریکا کڕیوە و ئامانجیان بووە تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە لیبیا بەکاریبهێنن.
- به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوورییه‌كان
ده‌توانرێت بگوترێت كه حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ساڵانێكی زۆره له نزیكه‌وه گرنگیی به لیبیا ده‌دات.
له چاوی به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نساوه دروستبوونی ناسه‌قامگیریی له لیبیا، ده‌بێته هۆی دروستبوونی كۆچ له‌ڕێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئاسایشی شه‌ش وڵاتی بیابان كه فه‌ڕه‌نسا خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیجییه تیایاندا ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد بوو.
به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه له راستییدا فه‌ڕه‌نسا له لیبیا كه خاوه‌ن گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وته له کیشوەری ئه‌فریقادا، به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانییه‌وه‌یه.
له‌و هه‌واڵه شیكاریانه‌ی له ساڵی ٢٠١٨‌دا له ماڵپه‌ڕی Mediapartی فه‌ڕه‌نسیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا له لیبیا پشێویان ناوه‌ته‌وه و هاتووه ''ده‌زانین هه‌مووی سه‌باره‌ت به نه‌وته. بۆ نموونه كۆمپانیای نه‌وتی فه‌ڕه‌نسی (تۆتاڵ)، به شێوه‌یه‌كی به‌هێز له لیبیایه. سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی كاتیی نیشتمانیی لیبیا، مسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل به‌ڵێنی دابوو به فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا له‌باره‌ی پێشینه‌دان به‌وان له بیره نه‌وتییه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا''.
هه‌روه‌ها رادیۆی RFI له هه‌واڵه‌كانی ساڵی ٢٠١٩یدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له پاییزی ٢٠١٦دا، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی حه‌فته‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی لیبیای كۆنترۆڵ كرد جان ئیف لۆدریان ناو به ناو سه‌ردانی حه‌فته‌ری كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یمانگای ئاماری نیشتمانیی فه‌ڕه‌نسا (INSEE)، ئه‌و نه‌وته‌ی له ساڵی ٢٠١٨‌دا له لیبیاوه چووه بۆ فه‌ڕه‌نسا به به‌راورد به ٢٠١٤ نزیكه‌ی دوو هێندە و نیو زیادی كردووه.
له‌به‌رئه‌وه نه‌وت له هه‌مان كاتیش‌دا غاز له‌و هێزه بنه‌ڕه‌تیانه‌ن كه سیاسه‌ته‌كانی فه‌ڕه‌نسا له لیبیا دیاری ده‌كه‌ن.
به لای فه‌ڕه‌نساوه گرنگییه‌كی دیكه‌ی لیبیا جیۆپۆلۆتیكیه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی تونس و جه‌زا‌ئر هه‌یه كه خۆی داگیركاریان بووه، لیبیا گرنگه بۆ هه‌ژموونی فه‌ره‌نسا-ئه‌فریقا. به هه‌مان شێوه نیجه‌ر-ی ده‌وڵه‌مه‌ند به یۆرانیۆم كه ده‌كه‌وێته سنووری باشووری لیبیا هه‌ڵپه‌ی پاریس-ی زیادكردووه، چاد به‌لای فه‌ڕه‌نساوه گرنگی خۆی هه‌یه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان لە ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می قه‌زافی-دا، فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنانی سندوقی دارایی لیبیا كه بۆ ئیداره‌ی ئه‌و داهاته دروستكرا كه له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غازی سروشتییدا به‌ده‌ست ده‌هات له كه‌رته‌كانی بانكی و داراییدا له فه‌ڕه‌نسا وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی كردووه، حكوومه‌ته‌كانی دوای شۆڕشیش داوای ئه‌و وه‌به‌رهێنانه له پاریس ده‌كه‌ن.
ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی له‌نێو ئه‌وانه‌دا سه‌رنجڕاكێشترینه؛ دۆسیه‌ی نێوان سندوقی وه‌به‌رهێنانی لیبیا و بانكی به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسا Societe Generalه كه له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌نجامی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌بوو كه دۆسیه‌كه به‌وه به‌ئه‌نجامگه‌یشت بانكه‌كه په‌سه‌ندی كرد ٩٦٧ ملیۆن یورۆ بۆ سندوقه‌كه بگێڕێته‌وه.
ئیداره‌ی وه‌به‌رهێنانی لیبیا له دۆسیه‌یه‌كدا سكاڵای ئه‌وه‌ی تۆماركردبوو كه بانكه‌كه پاره‌ی ناردووه بۆ به‌رپرسانی سه‌رده‌می قه‌زافی بۆ حسابێكی ئۆف شۆر له په‌ناما و سندوقه زه‌ره‌ری كردووه و ده‌بێت بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وه‌رگرێت.
- سیاسه‌تی تره‌مپ له‌باره‌ی "لیبیا"
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن له‌ژێر كاریگه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیف لۆ دریان هاوكارییه‌كی باشی حه‌فته‌ری كرد.
ماكرۆن دوای ئه‌وه‌ی بوو به سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا پرسی لیبیای كرده له كاره له‌پێشینه‌كانی و به ناوی ئه‌وه‌ی گوایه سه‌قامگیری و ئاشتیی له لیبیا به‌دی بهێندرێت لایه‌نه‌كانی لیبیای له پاریس كۆكرده‌وه.
ئیمانوێل ماكرۆن له‌ڕێگای خۆنیشاندانی وه‌ك بێلایه‌ن له پرسی لیبیادا له بواری دیپلۆماسی هه‌وڵی دا پشتیوانییه‌كانی بۆ حه‌فته‌ر بشارێته‌وه، به‌ڵام هه‌م له ناوخۆی فه‌ره‌نسا و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش دیاره كه حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری حه‌فته‌ر ده‌كات.
هه‌روه‌ها میدیای فه‌ڕه‌نساش ره‌خنه له ماكرۆن ده‌گرێت به‌هۆی پشتگیریكردن له حه‌فته‌ر.
بۆ نموونه رۆژنامه‌ی Le Monde چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه "فه‌ڕه‌نسا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پشتیوانییه سیاسییه‌ی له خه‌لیفه حه‌فته‌ر كرد كه یه‌كێكه له لایه‌نه‌كانی لیبیا و له دژی حكوومه‌تی دانپیاندراو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه جه‌نگا، چۆن ده‌توانێت داكۆكی له داواكاری بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بكات؟"
ماكرۆن دواجار له‌و سه‌ردانه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامی دا له به‌رامبه‌ر میدیاكاراندا جارێكی دیكه‌دا ناچار بوو نكۆڵی له پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بكات بۆ حه‌فته‌ر و گوتی: "ئه‌گه‌ر حه‌فته‌ر له نیسانی ٢٠١٩ بڕیاری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی دابێت، به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا ئه‌مه‌ی نه‌كردووه".
ئه‌م لێدوانانه‌ی ماكرۆن كه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی حه‌فته‌ر بۆسه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌خت له نیسانی ٢٠١٩ه‌وه تاكو ئێستا كاردانه‌وه‌ی لاوازی هه‌بووه له لیبیاش كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا، محه‌مه‌د تاهیر سیالە له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیوویه‌تی "ئێمه ماوه‌ی ١٤ مانگ واته له‌و كاته‌وه كه حه‌فته‌ر ده‌ستی كردووه به هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ته‌رابلوس، چاوه‌ڕوان بووین ماكرۆن نكۆڵی له‌و هێرشه بكات. لێدوانه‌كه‌ی ماكرۆن زۆر دواكه‌وت. ئه‌گه‌ر ئه‌م لێدوانه له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌دا بدرابووایه، رووداوه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه به جۆرێكی دیكه ده‌بوون".
زیادبوونی ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌فته‌ره‌وه كه دوای یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منیی و سه‌ربازیی كه له‌نێوان توركیا و لیبیادا واژوو كرا، ئه‌و هێزانه‌ی حه‌فته‌ر به‌رامبه‌ر سوپای لیبیا له چه‌ندین شوێن شكستی هێناوه؛ فه‌ڕه‌نسای هه‌راسان كردووه.
پشتیوانكردنی ئه‌نقه‌ره له حكوومه‌تی یاسایی لیبیا، سه‌رجه‌م پلانه‌كانی فه‌ڕه‌نسای تێك داون.
هۆكاری پشت په‌رده‌ی هه‌ڵوێستی هێرشبه‌رانه‌ی ماكرۆن بۆسه‌ر توركیا به كه‌وتنه مه‌ترسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا لێك ده‌درێته‌وه كه له‌ڕێگای حه‌فته‌ره‌وه به‌ده‌ستی هێناون.