02 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، ئه‌و سێ تیرۆریسته‌ی له گونده‌واری قەزای گورپنار سەربە پارێزگای وان له چالاكی خراون، له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٨‌دا ئه‌نجامده‌ری ژماره‌یه‌كی زۆر كرده‌وه‌ی خوێناوی بوون و له لیستی خۆڵه‌مێشیی تیرۆریسته داواكراوهكاندا بوون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ناوخۆدا، رۆژی ٢٩ی حوزه‌یران له گونده‌واره‌كانی قەزای گورپنار سه‌ربه پارێزگای وان، سێ تیرۆریست له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی جه‌ندرمه و به پشتیوانیی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدارەوە له چالاكی خراون.
له راگهیهنراوەکەدا ئاماژه به‌وه كراوه، تیرۆریسته‌كان له لیستی خۆڵه‌مێشیی تیرۆریسته داواكراوهكاندا بوون و تا یەک ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار لیره خه‌ڵاتیان له‌سه‌ر دانراوه و له به‌ناو هێزی پارێزگای وان، باشكاله و ماسیرۆ چالاكییان ئه‌نجامداوه و هه‌ریه‌ك له فرات گۆره، به نازناوی وڵات ماڵازگرت، ته‌حسین گهنهز به نازناوی ئازاد و ئیلیاس دوران به نازناوی كهنداڵ بوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هەروەها تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌یش، تیرۆریسته له چالاكی خراوه‌كان له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٨‌دا، ئه‌نجامده‌ری ژماره‌یه‌كی زۆر كرده‌وه‌ی خوێناوی بوون.
له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كاندا دوو چه‌كی جۆری M-16، كڵاشینكۆفێك، دهمناچهیهكی گڵۆك، شه‌ش نارنجۆك و بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیی رۆژانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.