02 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌ردانێكی یه‌ك رۆژه‌ی كار، به‌ره‌و قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و شاندی یاوه‌ری هه‌ڵگرتووه، فڕۆكه‌ی تایبه‌تی "TUR"ه و كاتژمێر ١٢:٠٥ له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغاوه ده‌ستی به فڕین كردووه.
له فڕۆكه‌خانه هه‌ریه‌ك له جێگری سهركۆمار، فوئاد ئۆكتای و پارێزگاری ئه‌نقه‌ره، ڤاسیپ شاهین و كاربه‌ده‌ستانی دیكه ئه‌ردۆغان و شاندی یاوه‌ریان به‌ڕێ كرد.
شاندی یاوه‌ری ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ قه‌ته‌ر بریتیین له هه‌ریه‌ك له وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، فه‌خره‌ددین ئاڵتون و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن و سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی-دا، سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست و برا، تاوتوێ بكرێن.
ئه‌ردۆغان كه یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بۆ قه‌ته‌ر ئه‌نجام ده‌دات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر ئاڵوگۆڕی تێروته‌سه‌لی بیروڕا له‌باره‌ی پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت.