Yıldız Nevin Gündoğmuş
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان پەيوەندييەكى تەلەفۆنيى لەگەڵ سەرۆكوەزيرانى ئيسپانيا، پێدرۆ سانچێز ئەنجامدا.
بە گوێرەى ئەو راگهیهنراوهی كە لەلايەن سەرۆكايەتى پەيوەندييەكان سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، لەميانى پەيوەندييەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ پەيوەندییه دووقۆڵییهكانى نێوان هەردوو وڵات و پرسه ناوچەییهكان كراوە.