Ahmet Furkan Mercan
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2020
تۆکیۆ - AA
لە ویلایەتی میاگی باکووری خۆرهەڵاتی دوورگەی هۆنشو لە ژاپۆن، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی ٦،١ و پێنج پلە روویاندا.
بە پێی ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن، کاتژمێر ١١:٤٤ و ١١:٥٠ بەکاتی ناوخۆی تۆکیۆ، دوو بوومەلەرزەی جیا لە ویلایەتی میاگی باکووری خۆرهەڵاتی دوورگەی هۆنشو روویانداوە.
بوومەلەرزەکان کە لە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتر روویانداوە، لە ویلایەتەکانی دەوروبەری وەک؛ ئۆمۆری، ئیواتا، ئاکیتا، یاماگاتا و فوکوشیما هەستیپێکراوە.
ئاژانسەکە هۆشداری روودانی سۆنامی نەدا بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەوە.