11 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان، نامەيەكى بۆ سەرۆكوەزيرانى بەريتانيا بۆريس جۆنسن، نارد.
بە گوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لەسەرۆكايەتى فەرمانگەى پەيوەندييەكان سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بڵاوكراوەتەوە، لەو نامەيەى كە سەركۆمارى توركيا ئاراستەى سەرۆكوەزيرانى بەريتانيا بۆريس جۆنسنى كردووە هاتووە:
"بەڕێز سەرەكوەزيران، دۆستى بەنرخم،
لە سەرەتادا، دەمەوێت لە ناخمەوە هيواى خێرا بە ئەنجامگەيشتنى ماوەى چارەسەركردنتان و گەيشتن بە تەندروستيتان دووپاتبەكەمەوە.
شانشينى يەكگرتووى بەريتانيا، كە هاوبەشێكى ستراتيژى، هاوپەيمانێكى بەهێز و دۆستێكى دێرينى وڵاتەكەمانە، ئەوە دەزانم كە يەكێكە لەو وڵاتە ئەوروپييانەى كە زياترين كاريگەرى پەتاى (COVID-19)ی لەسەرە كە هەموو جيهانى تەنيوە. لەم دۆخە قورسەدا، بەناوی وڵات و خەڵكەكەم پرسەى خۆم سەرەتا ئاراستەى خێزان و كەسوكارى ئەوانەى گيانيان لەدەستداوە و گشت خەڵكى بەريتانيا دەكەم.
بە وردیى چاودێریى ئەو رێكارانە دەكەين كە لايەنە بەرپرسەكانى بەريتانيا بۆ رووبەرووبوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا گرتوويانەتەبەر. لە چوارچێوەيەدا، سەرەتا ئەندامانى حكومەتەكەتان و كارمەندانى سستمى تەندروستى نيشتيمانى، هەموو ئەوانەى كە لەم تەنگانەيە هەوڵيانداوە، هیوای سەركەوتنيان بۆ دەخوازم، و ئومێدەوارم خەڵكى بەريتانيا لە تراژيديايە بە نزمترين ئاستى قوربانى دەربچن.
لە بەرەنگاربوونەوەتان لەم پەتايە جارێكى ديكە داوا لە خواى گەورە دەكەم تەندروستيتان باشبێت. لەو رۆژەى كە ئێوە هاتنە سەركار بۆ برەودان بە پەيوەندييەكان و دۆستايەتيیمان و بڕياردان لەسەر هەنگاونان بۆ گواستنەوەى پەيوەندیى دووقۆڵى لهدوای برێگزیت بۆ پێشهوه، دەمەوێت لە وڵاتەكەمان كە خاكى باپيرانتانە پێشوازيتان لێبكەم".