Azad Mohemmed
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2017
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان پێشوازی لە کۆنسوڵى گشتیى فەڕەنسا، دۆمەنیک ماس کرد و لە میانیدا، ماس نامه‌یه‌كى سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن-ی نێچیرڤان بارزانى.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، له نامه‌كه‌یدا سەرۆک ماكرۆن ستایشى ڕۆڵى سەرۆک مه‌سعود بارزانى دەکات و ڕۆڵى جه‌نابیان به مێژوویى لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان و دروستکردنی عێراقی نوێ‌دا ده‌نرخێنێت، هه‌روه‌ها ڕێز و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵى تایبه‌تى سه‌رۆك بارزانی لە دژی داعش دووپات ده‌كاته‌وه کە لەژێر فەرماندەییی جه‌نابیاندا پێشمەرگە بەشدارییەکی یەکلاکەرەوەیان هەبوو.
سەرۆک ماكرۆن لە بەشێکى دیكه‌ى نامەکەیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئەو جەنگەی پێکەوە له دژى تیرۆر ئەنجامیان دا، بووە هۆی پتەوکردنی ئەو دۆستایەتییە قووڵ و دێرینەی فەڕەنسا و گەلی کوردستان پێکەوە ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌ڵێت: "وڵاته‌كه‌مان هه‌میشه هه‌وڵى داوه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا، دان به ته‌واوى مافه‌كانى گه‌لى كورددا بنرێت".
سه‌رۆك ماكرۆن هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: له‌پێناو به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان و بۆ گره‌نتیى سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان، هیوادارم به شێوه‌یه‌كى پته‌و له پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌تان به‌رده‌وام بین، چونكه ئه‌م سه‌قامگیرییه بۆ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، فاكته‌رێكى گرنگه.
له نامه‌كه‌دا سه‌رۆك ماکرۆن ده‌ستخۆشى لەو گفتوگۆ مهیدانییانەى چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی عێراقی فیدراڵ ده‌كات کە بووەته هۆى ڕێگری‌کردن لە گرژیی سەربازی، بەردەوامیى گفتوگۆكانیش لە ڕووی سیاسییەوە به پێویست ده‌زانێت بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ هەموو کێشەکان بدۆزرێتەوە و ده‌ڵێت: "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژی ٢٨ی ئۆکتۆبەر ئه‌وه‌م به به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش گوتووه کە دەستپێکردنەوەی دیالۆگ بە پشتیوانیی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها ڕێگاچارەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هه‌میشه‌یى لە عێراق بۆ هەموو عێراقیەکان".
له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كونسولى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سەرۆک ماكرۆن و گەل و حکوومەتى فەڕەنساى کرد کە لە سەرجەم قۆناغەکاندا پشتگیری‌یان لە خواستەکانى گەلى کوردستان کردووە، بەتایبەتیش لە قۆناغى شەڕى دژى تیرۆریستانى داعش، فه‌ڕه‌نسا پشتگیرییه‌كى زۆرى پێشمەرگەى کردووه.
نێچیرڤان بارزانى ئامادەیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكوومه‌تى عێراق لەسەر بنەماى دەستوور دووپات كرده‌وه، هیوایشى خواست کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى، بەتایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵى زیاتر بۆ هاندانى دیالۆگێكى بنیاتنەر لە چوارچێوەى دەستوورى عێراقدا بۆ مسۆگەرکردنى ئارامى و سەقامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان، بگێڕێت.