Sarp Özer,Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2017
برۆكسل - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا نوره‌ددین جانیكلی، له‌باره‌ی واژووكردنی به‌یاننامه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به‌رگریی توركیا، فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا رایگه‌یاند "وه‌ك ده‌زانن ئه‌مه له‌پاڵ سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S400دا، به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی سیستمه بهرگریییهكانی دیكه‌ی SAMP-T و مۆدێله تازه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیادا له‌خۆده‌گرێت. ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كه كه كه‌موكوڕییه گه‌وره‌كانمان له‌و بواره‌دا بە ڕێژەیەکی بەرچاو ناهێڵێت و هاوكار ده‌بێت كه بتوانین به توانای نیشتمانی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی پێكبهێنین".
جانیكلی له باره‌گای ناتۆ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان، باسی له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری و كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كانی كرد.
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیی گرنگی ئه‌نجامداوه و زانیاریی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری دا.
جانیكلی رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، جه‌یمس ماتیس كۆبووه‌ته‌وه و گوتی "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگه له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ناتۆوه هه‌یه، هه‌لی ئه‌وه‌مان بۆ ره‌خسا كه پێشهاته‌كانی عێراق و سووریا و په‌یه‌ده باڵی په‌كه‌كه له سووریا به‌وردی هه‌ڵبسه‌نگێنین."
ناوبراو راشیگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا، فلۆرێنس پارلی و وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا، رۆبێرتا پینۆت كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵییان ئه‌نجامداوه و به‌یاننامه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به‌رگرییان واژووكردووه.
جانیكلی له‌باره‌ی به‌یاننامه‌كه‌وه گوتی: "وه‌ك ده‌زانن ئه‌مه له‌پاڵ سیستەمی به‌رگریی مووشه‌كیی S400دا، به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی سیستەمه بهرگریییهكانی دیكه و مۆدێله تازه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیادا له‌خۆده‌گرێت. ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كه كه كه‌موكوڕییه گه‌وره‌كانمان له‌و بواره‌دا بە ڕێژەیەکی بەرچاو ناهێڵێت و هاوكار ده‌بێت كه بتوانین به توانای نیشتمانی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی پێكبهێنین".