جيهان

بەريتانيا.. بۆریس جۆنسن گۆڕانكاریى لە كابينەى حكوومەتەکەیدا کرد

Hasan Esen  | 16.09.2021 - نوێکردنەوە : 26.09.2021
بەريتانيا.. بۆریس جۆنسن گۆڕانكاریى لە كابينەى حكوومەتەکەیدا کرد

Greater London

لەندەن - AA

لە یەکەم گۆڕانکاریی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن لە کابینەکەیدا، وه‌زیری هه‌ریه‌ك لە وەزارەتەکانی دەرەوە، بەرگریی، نیشتەجێ کردن، بازرگانيی نێودەوڵەتی و پەروەردە گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا و ھەژماری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەزیرەکان، وەزیری داد، رۆبێرت بەکلاند، وەزیری نیشتەجێ کردن، رۆبێرت ژینریک و وەزیری پەروەردە، گەیڤن ویلیەمسن، ناویان لە کابینە نوێیه‌کەدا نەبووە.

وەزیری دەرەوە، دۆمینیک راب، پۆستی وەزارەتی دادی پێسپێردرا و لە پۆستی جێگری سەرۆکوەزیراندا مایەوە.

دۆمینیک راب بەھۆی ئەوەی لە کاتی کۆنترۆڵ کردنی کابوڵ پایتەختی ئەفغانستان لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی رابردوودا لەلایەن تاڵیبانەوە لە پشوودا بوو، و دەرکەوت کە پەیوەندیی تەلەفۆنیی پێویستی ئه‌نجام نه‌داوه‌ بۆ دەرباز کردنی ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی، لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە داوای دەست لەکارکێشانەوەی لێ کرابوو.

وەزارەتی دەرەوە لە راب وەرگیرایەوە و درا بە وەزیری بازرگانیی نێودەوڵەتی، لیز ترۆس.

وەزیری ناوخۆ، پریتی پاتەل کە بەھۆی لێشاوی پەنابەران لە فەڕەنساوە ناوی لە لیستی ئەو کەسانەدا ھاتبوو کە ئەگەری دوورخستنەوەیان لەسەر بوو، توانی پارێزگاری لە کورسییەکەی بکات.

وەزیری دارایی، رۆبێرت بەکلاند، لە دوای بڕیارەکە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوە کرد کە خزمەت کردن شانازییەکە بۆ ئەو و نووسیوویەتی: "لە ناخەوە شانازیی بە ھەموو ئەو شتانەوە دەکەم کە تێیدا سەرکەوتووم. بۆ سەرکێشی داھاتوو".

لەلای خۆیەوە وەزیری پەروەردە، گەیڤن ویلیەمسن، لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تویتەر، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای دژوارییەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، شانازی بە چاکسازییە پێشەنگه‌کانی لە بواری پەروەردە دەکات و بەردەوام بوونی خۆی لە پاڵپشتی کردنی سەرۆکوەزیران و حکوومەت راگەیاند.

گەیڤن ویلیەمسن بەھۆی ئەو گرژییەی کە لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لەکاتی پەتاکە روویدا، تووشی رەخنە ببوویەوە.

هه‌ر له‌ نێو گۆڕانكارییه‌كاندا، نه‌دیم زه‌هاوی، كه‌ پێشتر وەزیری دابینکردنی ڤاکسین بوو، لە شوێنی گەیڤن ولیەمسن، بوو بە وەزیری پەروەردە.

هاوكات رۆبێرت ژینریک ژینریک سوپاسی ھەموو ئەو کەسانەی وەزارەتەکەی بۆ کارەکان، خۆبەخشیی و دۆستایەتییان کرد و گوتی: "شانازی بە ھەموو ئەو شتانەوە دەکەم کە تێیدا سەرکەوتوو بووین. بەوەی لە دەستم بێت بەردەوام دەبم لە پاڵپشتی کردنی سەرۆکوەزیران و حکوومەت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın