بۆریس جۆنسن بوو به سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا
- بۆریس جۆنسن كه به‌سه‌ركرده‌ی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردراوه، بوو به سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی ئه‌و وڵاته.
Greater London
له‌نده‌ن - AA
بۆریس جۆنسن كه به‌سه‌ركرده‌ی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردراوه، بوو به سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی ئه‌و وڵاته.
له میانی هه‌ڵبژاردنێكدا كه له رێگه‌ی پۆسته‌وه به‌ڕێوه‌چوو، بۆریس جۆنسن توانی ده‌نگی 92 هه‌زار و 153 ئه‌ندامی پارته‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت، له‌كاتێكدا ركابه‌ره‌كه‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستا جێرمی هه‌نت-ه، ته‌نها 46 هه‌زار و 656 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌م جۆره بۆریس جۆنسن به سه‌ركرده‌ی پارته‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرا كه پارتی ده‌سه‌ڵاتداره، هاوكات مافی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا كه ببێت به سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا.
بۆریس جۆنسن دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا گوتی: "كاتی جێبه‌جێكردنی برێكسیت و یه‌كخستنه‌وه‌ی وڵات و سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر جێرمی كۆربین (سه‌ركرده‌ی پارتی كرێكاران)دا".
ناوبراو به گوتنی: "كاتی كه‌مپین كۆتایی هات و كاتی كاركردنه"، كۆتایی به قسه‌كانی هێنا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی دوای ئه‌وه‌ی تێرێزا مای نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش بە شاژن ئیلیزابێسی دووه‌م بكات، بۆریس جۆنسن ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی پێبدرێت.