Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
23 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌ركۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیری رایگه‌یاند کە پلانی دروستكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له پێناو پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو، ئاسایشی ناوچه‌كه تێك ده‌دات.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئیسحاق جیهانگیری له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای ئه‌لبورز به میدیاكانی راگه‌یاندووه كه پێویست ناكات هێزه بیانییه‌كان له ناوچه‌كه پلان بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دابنێن و گوتی: "ئه‌م جۆره هاوپه‌یمانییانه و بوونی هێزه بیانییه‌كان له كه‌نداو خۆی ده‌بێته هۆی تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه. دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی جگه له تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه هیچی دیكه‌ی لێ ناڕوێت".
جێگری سه‌ركۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیری جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ته‌نها به هاوكاری ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه ئاسایشی كه‌نداو ده‌پارێزێت و گوتی: "ئه‌گه‌ر گوشاره‌كانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرن و دانوستانی ژیرانه له‌گه‌ڵ ئێران ئەنجام بدەن، ئه‌وا ئاسایشی كه‌نداو بۆ هه‌موو لایه‌ك پارێزراو ده‌بێت".