Narges Rezai,Ahmet Dursun
02 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری پێشووی ئێران، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، به‌ریتانیا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دادگای ئێران هه‌یه.
به پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی "دهولهتخهبهر" كه به نزیكی له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ناسراوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به هۆی ده‌ستگیركردنی جێگرهكانیهوه، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دادگای ئێرانی كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، به‌ریتانیا كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر دادگاكانی ئێران و وهبیریهێناوهتهوه، ره‌حیم مه‌شایی جێگری به‌رله‌وه‌ی ده‌ستگیربكرێت، پڕۆتێستۆی حكوومه‌تی له‌نده‌نی كردووه.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی: "بۆچی ده‌بێت كه‌سێك كه ره‌خنه له ده‌ستێوه‌ردانی به‌ریتانیا له كاروباری ناوخۆی ئێران بگرێت، بكه‌وێته به‌ر رق و تووڕه‌یی دادگا و به‌نهێنی دادگایی بكرێت؟"
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2017 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن سه‌ردانی تارانی كردووه.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی: "ئه‌گه‌ر ناترسن له شتێك با ناوه‌ڕۆكی چاوپێكه‌وتنه‌كانیان له دوا سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ تاران بڵاوبكه‌نه‌وه و لێكۆڵینهكانیش به‌ئاشكرا ئه‌نجامبده‌ن".
جێگره‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، حه‌مید به‌قایی و ئیسفه‌ندیار ره‌حیم مه‌شایی، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ركران و به 15 ساڵ زیندانی و 80 جەڵدە سزادران.