Hakan Çopur
03 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندێرس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌وانه‌یه كۆشكی سپی ناونیشانی ئه‌و كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین بێت كه بڕیاره له‌م نزیكانه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
ساندێرس له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ-پوتین رایگه‌یاند: "هه‌ر وه‌ك له دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی 20ی ئاداری سه‌رۆك تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا پوتین ئاماژه‌ی پێكرا، تاوتوێی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كراوه كه له داهاتوویه‌كدا كه زۆر دوور نییه ئه‌نجامده‌درێت له یه‌كێك له شوێنه‌كان كه كۆشكی سپیشیان تێدایه".
له‌و راگه‌یاندراوه ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه كۆشكی سپی دانی به‌وه داناوه ره‌نگه ئه‌و كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی له‌م نزیكانه‌دا له‌نێوان تره‌مپ و پوتیندا ئه‌نجامده‌درێت له كۆشكی سپی بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێملین له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی 20ی ئاداردا، پوتینی بانگهێشتی كۆشكی سپی كردووه.
دوای بانگه‌شه‌ی ژه‌هرخواردكردنی سیخووڕێكی پێشووی رووسی له به‌ریتانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه، حكوومه‌تی ئه‌مریكا، هه‌فته‌ی رابردوو 60 دیپلۆماتكاری رووسی كه له وڵاته‌كه‌یدا كاریان ده‌ركرد سنوورداشكردهوه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی 20ی ئاداردا، پیرۆزبایی له پوتین كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رووسیادا.
هاوكات میدیا ئه‌مریكییه‌كان، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه سه‌ره‌ڕای هۆشداری نزیكترین راوێژكاره‌كانی ئاسایشی نیشتمانی بۆ تره‌مپ، به‌ڵام ناوبراو پیرۆزبایی له پۆتین كردووه.