جيهان

پاپا فرانسیس نامەیەک سەبارەت بە رەوشی ئیدلب ئاراستەی بەشار ئەسەد دەکات

- پاپای ڤاتیکان، فرانسیس نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی سووریا، بەشار ئەسەد کرد و تیایدا نیگەرانی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە خراپبوونی رەوشی سووریا بە گشتی و رەوشی پارێزگای ئیدلب بە تایبەتی.

Zana Natık Kerem  | 23.07.2019 - نوێکردنەوە : 24.07.2019
پاپا فرانسیس نامەیەک سەبارەت بە رەوشی ئیدلب ئاراستەی بەشار ئەسەد دەکات

Holy See (Vatican City State)


ڤاتیکان ــ AA

پاپای ڤاتیکان، فرانسیس نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی سووریا، بەشار ئەسەد کرد و تیایدا نیگەرانی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە خراپبوونی رەوشی سووریا بە گشتی و رەوشی پارێزگای ئیدلب بە تایبەتی.

گوتەبێژی پاپا، ماتیۆ برونی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە نامەکەی پاپا فرانسیس لە لایەن شاندێکی ڤاتیکانەوە بە سەرۆکایەتی کاردیناڵ پیتەر کودو ئەبیا تورکسن-ەوە رادەستی بەشار ئەسەد کراوە.

لای خۆیەوە ئەمنیداری ڤاتیکان، کاردیناڵ پیترۆ بارولین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە لە نامەکەدا، پاپا فرانسیس داوای لە بەشار ئەسەد کردووە، ھەوڵەکانی بۆ راگرتنی ئەو کارەساتە مرۆییە بخاتە گەڕ کە پارێزگای ئیدلب و ناوچەکانی دەورووبەری رووبەڕووی بوونەتەوە.

کاردیناڵ پیترۆ بارولین ئاماژەی بەوەشداوە کە لە نامەکەدا، پاپا فرانسیس هەروەها داوایکردووە گیانی مەدەنییەکان لە سووریا بپارێزێت و بەھیچ شێوەیەک دامەزراوە مەدەنییەکانی وەک قوتابخانە و نەخۆشخانەکان بۆردومان نەکرێن و رێگە بە ئاوارەکان بدرێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، ھەروەھا بەندکراوەکانیش ئازاد بکرێن.

ناوبراو ئاشکرایکردووە، پاپا فرانسیس سێ جار بانگەوازی کردووە بۆ بەدیھێنانی ئاشتەوایی و ئاشتی لە سووریا.

لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھێزەکانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد و فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا، بەچڕی ناوچەیەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانیان لە پارێزگای ئیدلب بۆردومان کرد و بە ھۆیەوە ٥٥ مەدەنی کوژران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın