تره‌مپ و جۆنسۆن پرسی ئێران و هێرشه‌كانی سه‌ر سعوودیه‌یان تاوتوێ كرد
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا، هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی سعوودیە ئارامكۆیان تاوتوێ كرد.
London
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا، هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی سعوودیە ئارامكۆیان تاوتوێ كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دۆناڵد تره‌مپ و بۆریس جۆنسۆن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی هێرشی رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی سعوودیه ئارامكۆیان كردووه.
تره‌مپ و جۆنسۆن هێرشه‌كانیان سه‌ركۆنه‌كردووه و جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێویسته له‌وباره‌یه‌وه به یه‌كگرتوویی وه‌ڵامێكی دیپلۆماسیی بده‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پرسی ئێرانیش تاوتوێكراوه و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه نه‌درێت ئه‌و وڵاته ببێت به خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمیی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن