Hasan Esen
16 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2021
لەندەن - AA
باڵیۆزی رووسیا لە لەندەن، ئاندرێ کێلین دەربارەی ھێرشى ئەلیکترۆنی و دستوەردان لە پێواژووە دیموکراتییەکان و کۆکردنەوەی ھێزی سەربازیی لەسەر سنووری ئۆکراینا، بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا-وە بڵاوکراوەتەوە، نیگەرانییەکان لەبارەی "ھەڵوێستە نیاز خراپەکانی" روسیا گەیندراوەتە کێلین.
راگەیەندراوەکە، پاڵپشتی بەریتانیای بۆ بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە بارەی دیپۆرتکردنەوەی ١٠ دیپلۆماتکاری رووسی بە تۆمەتی ھەبوونی پەیوەندییان بە ھەوڵی ھێرشی ئەلیکترۆنی و دەستوەردان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دووپاتكردەوە.
ھاوکات ئەوە بە باڵیۆزی رووسیا لە لەندەن ئاندرێ کێلین راگەیەندراوە کە ئاژانسی ھەواڵگریی رووسیا لە پشت ھێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سەر کۆمپانیای کاروباری زانیاری SolarWinds-ی ئەمریکی لە بەریتانیایە.