سياسەت, عێراق

کازمی: "لە دادگای باڵای فیدڕالی تانە لە چەند بڕگەیەکی یاسای بوودجە دەدەین"

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمى رایگەیاند لە دادگاى باڵای فیدڕاڵى تانە لە چەند بڕگه‌ و ماددەیەکی یاساى بوودجە دەدەن، لەبەر ئەوەى کاریگەرى نەرێنی لەسەر کەرتى کارەبا و تەندروستیى و چەند کەرتێکى دیکە دروستدەکەن.

16.04.2021 - نوێکردنەوە : 19.04.2021
کازمی: "لە دادگای باڵای فیدڕالی تانە لە چەند بڕگەیەکی یاسای بوودجە دەدەین"

Iraq

بەغدا - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمى رایگەیاند لە دادگاى باڵای فیدڕاڵى تانە لە چەند بڕگه‌ و ماددەیەکی یاساى بوودجە دەدەن، لەبەر ئەوەى کاریگەرى نەرێنی لەسەر کەرتى کارەبا و تەندروستیى و چەند کەرتێکى دیکە دروستدەکەن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کازمی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای موسەننا باشووری عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆکهۆزەکانی ئەو پارێزگایە کۆبووەوە.

مستەفا کازمی لە میانی کۆبوونەوکەدا رایگەیاندووە "لە دادگاى فیدڕاڵى تانە لە چەند ماددەیەکی یاساى بوودجە دەدەین، لەبەر ئەوەى کاریگەرى لەسەر کەرتى کارەبا و تەندروستى و چەند کەرتێکى دیکە دروستدەکەن".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەو بڕگە و ماددانە نەخراونەتەڕوو کە بڕیارە حکوومەتی عێراق لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تانەیان لێبدات.

سەرەتای مانگی شوباتی رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای بوودجەی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ پەسەند کرد کە کۆی گشتیی خەرجییەکانی بە ١٢٩ تریلیۆن دینار (نزیکەی ٨٨ ملیار دۆلار) خەمڵێندراوە و کورتهێنان تیایدا بە ٢٨ تریلیۆن دینار (نزیکەی ١٩ ملیار دۆلار) دیارییکراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın