Mehmet Tosun
15 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2020
نيقۆسيا - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان، رایگهیاند: "هەر لەسەرەتاى پەتاكەوە تاومان دا بۆ هاوكاريكردنى براكانمان لە كۆماری قوبرسی توركی باكوور. هەموو پاڵپشتييەكمان لە كەرتى تەندروستى بۆ دابينكردن. لەم چوارچێوەيەدا بڕى ١٤٩ مليۆن ليرە هاوكاریی نهختینهمان پێشكەش كردوون".
رهجهب تهیب ئەردۆغان لە ميانى بەشداريكردنى لە رێورەسمى كردنەوەى نەخۆشخانەى فرياكەوتنى نيقۆسيا، گوتارێكى پێشكەشكرد.
ئەردۆغان، دەربارەى ئەنجامدانى پرۆژەى دروستكردنى نەخۆشخانەى فرياكەوتنى نیقۆسیا، رایگهیاند: "ئەگەر هاودڵ نەبووينايە لەگەڵ كۆماری قوبرسی توركی باكوور ئەوە ئەو نەخۆشخانەيەمان بە ٤٥ رۆژ تەواو نەدەكرد".
گوتيشى: "گرنگترين نيشانەى هەماهەنگى لەگەڵ كۆماری قوبرسی توركی باكوور ئەم نەخۆشخانەى فرياكەوتنەيە".
سەركۆمارى توركيا ئاشكراشیكرد، نەخۆشخانەيەكى ديكەى ٥٠٠ قەرەوێڵەيى لە كۆماری قوبرسی توركی باكوور دروستدەكەن.