Sinan Doğan
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
بۆگۆتا - AA
سەرۆكى كاتيى پێرو، مانوێل مێرينۆ كە لە ١١ى تشرينى دووەم لە دواى لادانى سەرۆكى وڵاتهكه، مارتن ڤيزكارا دانرا، دەستى لەكار كێشايەوە.
بەگوێرەى ئەو هەواڵەى كە لە میدیاكانی پێرو-دا بڵاوبووەتەوە، مانوێل مێرينۆ، لە دواى ئەو خۆپيشاندانانەى كە بووە هۆى گيانلەدەستدانى دوو كەس و برينداربوونی زياتر لە ٢٠٠ كهسی ديكە كە لە دواى دەست بەكاربوونييەوە روويدا، داواكارى دەست لە كاركێشانەوەى پێشكەشى كۆنگرێس كردبوو، و لە رێگەى پەخشێكى راستەوخۆوه، دەست لەكاركێشانەوەى خۆى راگەياند.
مێرينۆ كە لە لايەن كۆنگرێسەوە هەڕەشەى ئەوەى لێكرابوو، ئەگەر دەست لەكار نەكێشێتەوە ئەوە لايدەدەن، لە پهخشه راستهوخۆكهدا كه لە رێگەى تەلەفزيۆنەوە لێدرا، رایگهیاند "دەمەوێت دەست لەكار كێشانەوەم، لەلايەن خەلكى پێرو-هوه قبوڵ بكرێت".
لە ناوهندی هەفتەی رابردووهوە تا ئێستا، هەزاران لايهنگرى ڤيزكارا كە داواى دەست لەكار كێشانەوەى مێرينۆ-يان دەكرد لە گۆڕەپانى سان مارتن و شەقامى ئالبانساى لە ليما خۆپيشاندانيان ئهنجامدا و بههۆیهوه دوو كەس گيانيان لەدەستدا كە بووە هۆكارى ئەوەى ١٣ وەزير لە ١٨ وەزيرى كابينەی حكوومهت دەستبەردارى پۆستهكانیان بن.
دەست لەكار كێشانەوەى مێرينۆ، لە شەقامەكانى پێرو به خۆشحاڵييەوە پێشوازى لێكرا.