Mümin Altaş
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە وڵاتەکەی لە بوارەکانی ئابووری، کشتوکاڵ و بازرگانی بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆوەبینیوە.
ئەردۆغان، لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی ٢٦ کارگەی نوێ و ژێرخانەکانی لە ناوچەی پیشەسازیی دووەمی ئەنقەرە، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی: ''ئەم دامەزراوانەی بەرھەمھێنان جوانترین وەڵامن بۆ ئەو کارەساتھێنەرانەی لەسەرەتای پەتاکەوە بە گوتنی 'لەناوچووین' گەلیان رەشبین دەکرد''.
ئەردۆغان، گوتیشی: ''لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢١دا، سەدا حەوت گەشەسەندنمان ھەبوو. پشتیوان بەخوا چارەکی دووەمیش بە گەشەسەندنێکی باش دادەخەین''.
ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی داھاتوودا، رێوشوێنی زیاتر دەگرنە بەر بۆ ئەوەی نەکەونە پاش ئابووریی سەوز و گوتی: ''پشتیوان بەخوا لەو باوەڕەدام کە پێشبینیەکانی سەرکەوتن لە تەواوی نیشاندەری سەرەکیی ساڵی ٢٠٢١دا لەسەروو چاوەڕوانییەکانەوە دەبێت''.
ئەردۆغان، گوتیشی: "پێوستییمان بە ھاوکارییەکی ھەمەلایەنە ھەیە لە بوارەکانی پیشەسازیی و تەکنۆلۆجیا بۆ ئەوەی بگەین بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٥٣ و ٢٠٧١".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی: "وڵاتەکەمان لە بوارەکانی ئابووری، کشتوکاڵ و بازرگانی بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆوەبینیوە".
ئەردۆغان، گوتیشی: "ھەرچەندە تەکنەلۆجیا ژیانمان ئاسان دەکات، بەڵام کە زیانی بە ژینگەمان گەیاند، ئەوە چەکێکە دژبە ئێمە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی: "لەبری رۆژەڤی ساختە، چاوەڕوانی بەرھەمھێنان، ھەناردەکردن، وەبەرھێنان و داھێنانی تایبەت بە جیھانی کار لە ئێوەی ئۆپۆزسیۆن دەکەم".