Esin Işık
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "سەركەوتنى ساكاريا، نيشانەى دووبارە شكستى ئەوانەيە كە ئەمڕۆ هێشتا بوونمان قبوڵناكەن بە دواى حەزى بەتاڵەوە رادەكەن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، بە بۆنەى ساڵرۆژى سەركەوتنى ساكاريا ١٣ى ئەيلولەوە پەيامێكى بڵاوكردەوە.
لە پەيامەكەى ئەردۆغان-دا هاتووە:
"سەركەوتنى ساكاريا، نيشانەى دووبارە شكستى ئەوانەيە كە ئەمڕۆ هێشتا بوونمان قبوڵ ناكەن و بە دواى حەزى بەتاڵدا رادەكەن. گه‌له‌كه‌مان كه مێژووه‌كه‌ی پڕه له سه‌ركه‌وتنی مه‌زن، هاوشێوه‌ی دوێنێ، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش ئه‌وه نیشانی سه‌رجه‌م جیهان ده‌كات كه به رۆحی خه‌باتی نیشتمانیی و سووربوونهكهی، هیچ سه‌پاندنێك قبوڵ ناكات و ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له هه‌موو شوێنێك و له هه‌ر بار و دۆخێك‌دا ده‌پارێزێت".