Salih Baran
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
ئەدرنە - AA
ئەو باڵندانەى كە لانەيان لە دوورگە بچووكەكانى ناوەڕاستی رووبارى مەريچ، لە ئەدەنە درووستكردووە، ديمەنى سەرنجراكێشیان خوڵقاندووه.
ئاستى ئاوى رووبارى مەريچ كە سەرچاوەكەى لە بولگارياوە هەڵدەقوڵێت، بە هۆى وشكەساڵى و بەكارهێنانى بۆ كشتوكاڵ كەمبووەتەوە.
بە گوێرەى ئامارەكانى بەڕێوەبەرايەتى كاروبارى ئاو، ئەمڕۆ ئاستى رووبارەكە لە وێستگەى كريشهانە بە ٥٨ مەترسێجا تۆماركراوە.
لەگەڵ دابەزينى ئاستى رووبارەكە، دوورگەى بچوك لە ناوەڕاستیدا درووستبووە و بووەتە وێستگە بۆ سەدان باڵندەى نەورەس.
نەورەسەكان، كە لە دوورگەكانى چواردەورى پردى مەريچ نيشتوونەتەوە، لەكاتى گەڕان بەدواى خواردن لە رووبارەكە ياخود لە دواى پۆل پۆل فڕينيان ديمەنێكى سەنجراكێش درووستدەكەن.
فڕينى بە كۆمەڵى نەورەسەكان، سەرنجى ژمارەيەك زۆرى فۆتۆگرافەريان بۆخۆيان راكێشاوە.