Salih Baran
03 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2021
ئەدیرنە - AA
بارینی بارانی بەخوڕ، تەرزە و رەشەبا ژیانی لە شاری ئەدیرنەی تورکیا راگرت.
لە پڕا باهۆز و ھەورەتریشقە لەگەڵ بارانی بەخوڕ و جارجار بارينى تەرزە دەستيان بەسەر شارەكەدا گرت.
بەھۆی رەشەباوە، بنمیچی چەند باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە، تەزووی کارەبا بچڕا و چەند دارێکیش شکا.
هاوکات هەر بەم هۆیەوە چەند گەڕەک و رێگا و شەقامێک ژێرئاو کەوتن. تەرزەکە زیانی بە چەند ئۆتۆمبیلێکیش گەیاند.
واچاوەڕوان دەکرێت کە ئەم كەشە تاکو سبەی بەردەوام بێت.