Yıldız Nevin Gündoğmuş
03 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی ئاڵتنداغ له ئه‌نقه‌ره دوو دوكاندار بریندار بوون.
ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٠٨:٣٠ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نهۆمی یه‌كه‌می باڵه‌خانه‌یه‌كی دوو نهۆمی روویدا له گه‌ڕه‌كی ئوڵوبه‌ی له شارۆچكه‌ی ئاڵتنداغ.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه دوكانه‌كانی نهۆمی یه‌كه‌می باڵه‌خانه‌كه زیانی زۆریان به‌ركه‌وت و دوو دوكانداریش بریندار بوون. دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و برینداربووانیش گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه.
به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بتڵی غاز بووه. تیمه‌كانی پۆلیس رێوشوێنی پێویستییان گرتووه‌ته به‌ر له ئه‌گه‌ری روودانی ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌دا. پسپۆڕانی بۆمبیش له چۆنێتی رووداوه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه.
له كاتی رووداوه‌كه‌دا دوكانه‌كانی نهۆمی یه‌كه‌م كراوه بوون، نهۆمی دووه‌میش كه‌سی لێ نه‌بووه و كه‌لوپه‌لی ناو ماڵی تیادا بووه و نهۆمی سێیه‌میش وه‌ك كۆگا به‌كار هێندراوه. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه باڵه‌خانه‌كه په‌كی كه‌وتووه.
شایه‌تحاڵێك ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له كاتێكدا یه‌كێك له‌و بریندارانه هه‌وڵی داگیرساندنی بوتڵێكی بچوكی داوه، ته‌قینه‌وه‌كه رووی داوه.
لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.