Mohammed Baqi Hussein
14 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی په‌لاماره تیرۆرستییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره رایگەیاند: "ئه‌و په‌لاماره تیرۆرستییه ئیدانە ده‌كه‌م كه هاووڵاتیانی بێتاوانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرده ئامانج. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به كرده‌ی تیرۆریستی له توركیا رێگه‌ی خۆیان دیاری بكه‌ن، هه‌رگیز سه‌رناكه‌ون".
چاوش‌ئۆغڵو له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییان كرد.
ناوبراو له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه ئیدانە ده‌كه‌م كه هاووڵاتیانی بێتاوانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرده ئامانج. به یه‌كڕیزیی هێزی ده‌وڵه‌ت و گه‌ل، ئه‌و تۆڕی تیرۆره له ره‌گ و ریشه‌وه ده‌ردێنین. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به كرده‌ی تیرۆریستی له توركیا رێگه‌ی خۆیان دیاری بكه‌ن، هه‌رگیز سه‌رناكه‌ون".